چوار خوێندکاری سەرکەوتووی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی خەڵات كران

ئەمڕۆ یەک شەممە ڕێکەوتی٢٠٢٣/٧/٩ بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری تەکنیکی خەڵات و دیاری بەخشرایە چوار خوێندکاری سەرکەوتووی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی ساڵی خوێندنی ٢٠٢٢- ٢٠٢٣ لەلایەن شەریف حاجی رەسوڵ خاوەنی کۆمپانیای سەفرەوە ئامادەکرابوو

ناوی خوێدنکاران:

١-دییە مهدی اکرم – پلەی یەکەم – ئامادەیی کشتوکاڵی بەکرەجۆ

٢-ئالان تۆفیق – پلەی یەکەم- ئامادەیی پیشەسازی سلێمانی

٣-ئیمان ستار- پلەی یەکەم – ئامادەیی گەشت و گوزاری سلێمانی

٤-چاوان قادر – پلەی دووەم- بەشی وێژەیی

بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاس و دەستخۆشی لە خاوەنی کۆمپانیای ناوبراو کرد لە بەرامبەر ئەو خەڵات و دیاریەی کە پێشکەش بە و خوێندکارانە کرد و هیوای سەکەوتنی بۆ خوێندکاران خواست.