پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەكەن

ئەمڕۆ چوار شەممە ٢٠٢٣/٧/١٢ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پێشوازیان لە شاندێكی مامۆستایانی بزوتنەوەی گۆڕان كرد ، سەردانەكەیان بە مەبەستی پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی خوێندن و ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی بوو وە پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی تاقیکردنەوەكانیان لە بەرێوەبەر و مامۆستایان و سەرپەرشتیاران و خوێندكاران دەكەن و ستایشی کارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەرز دەنرخێنین.
مامۆستا دڵشاد بە شاندەكەی رایگەیاند سەرباری قەیرانەکان ئەمەش دەستکەوتێکی گرنگە و دابەشبونی یەکەمەکانیش بەپێی شوێنی جوگرافی نیشانەی ئەوەیە بە یەکسانی گرنگیمان داوە بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی سنوری پەروەردەی پارێزگای سلێمانی.