ئەمڕۆ دووشەممە ، ١٠ ی ٧ ی ٢٠٢٣ ، لە هەولێر بە ئامادەبوونی جەنابی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی و بەڕێزان ئالان حەمەسەعید ساڵح وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بریکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکان و بەڕێوەبەری گشتی پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان مەراسیمی ڕێزلێنان بۆ خوێندکارە یەکەمەکانی کوردستان بەڕێوەچوو.