خەڵاتی خاتوو شاناز ابراهیم احمد خانمی یەکەمی عێراق بۆ خوێندکارە یەکەمەکانی هەرێم

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٣/٧/٩ لە لایەن خاتوو شاناز ابراهیم احمد خانمی یەکەمی عێراق خەڵات پێشکەش بە خوێندکارە یەکەمەکانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی کرا.
بە ئامادەبوونی مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتییەکان و هەروەها ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری پەروەردەکانی سنووری سلێمانی و سەرپەرشتیاران و کەسوکاری خوێندکاران لە شاری جوان لە سلێمانی لەسەر ئەرکی خانمی یەکەمی عێراق خەڵات دابەشکرا بەسەر خوێندکارە یەکەمەکانی هەرێم.
خاتوو شاناز ابراهیم لە ووتەیەکیدا پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستەی خوێندکارە یەکەمەکان کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن کە لە ئایندەدا بتوانن لە ناو زانکۆکان پەرە بە خوێندنەکەیان بدەن و خزمەت بە خاک و نیشتمان بکەن، دەستخۆشی لە کەسوکاری خوێندکاران کرد کە ڕۆڵیان هەبووە تاکو منداڵەکانیان بگەنە ئەو ئاستە بەرزە لە خوێندندا. لە کۆتایدا هیوای سەرکەوتنی بۆ خوێندکاران خواست کە لە خولی دووەمدا بەشداری تاقیکردنەوەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی دەکەن. دواتر مامۆستا دڵشاد خەڵاتی ڕێزلێنانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەخشییە خانمی یەکەمی عێراق لەپای هاوکاریکردنی پەروەردەو دابینکردنی پێداویستی بۆ قوتابخانەو خوێندنگەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان .