ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/٧/١٩ لە سێیەم ڕۆژو کۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵی شانۆ بە ناونیشانی (بەهرەی نوێ) ئەمڕۆ قوتابیان و خوێندکاران لە پەروەردەکانی ڕۆژهەڵات و دوکان و چەمچەماڵ نمایشی خۆیان پێشکەش کرد.
لە ئێوارەی هەمان ڕۆژ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە کۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵەکە ئامادەبوو وە ئەنجامی فێستیڤاڵەکە لە لایەن لیژنەی دادوەرییەوە ڕاگەیەنرا کە ئەوانیش ئەم هونەرمەندە بە ئەزموونانە بوون کە ساڵانێکە کاری هونەری بۆ منداڵان دەکەن ( نیان عبدالکریم، مۆفەق عارف لهۆنی، کەمال علی) ئەنجامی فێستیڤاڵەکەیان ڕاگەیاند بەم شێوەیە:
پلەی یەکەم هۆبەی چالاکی هونەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات، پلەی دووەم هۆبەی چالاکی هونەری پەروەردەی شارباژێڕ، پلەی سێیەم هۆبەی چالاکی هونەری پەروەردەی ڕۆژئاوا.
بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان پیرۆزبایی و دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرێتی پەروەردە بەشداربووەکان دەکەین وە سوپاسی بەڕێوەبەرێتی چالاکی قوتابخانەو خوێندنگەکان و هۆبەی چالاکی هونەری پەروەردە بەشداربووەکان دەکەین بە سازدانی ئەم فێستیڤاڵە، وە دەستخۆشی لە خوێندکاران و قوتابیان دەکەین بە نمایشکردنی کارە شانۆییەکانیان و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین و گرنگ بەشداریکردنیانە لەم فێستیڤاڵەداو لەلای ئێمە هەمووان سەرکەوتوون و بەهرەی نوێتان پێشکەش کردووە، وە زۆر سوپاسی مامۆستایان و سەرپەرشتیارانی چالاکی هونەری دەکەین کە ماندوو بوون بەو خزمەتەی کە دەیکەن بە هونەر لە ناوەندەکانی خوێندندا.