ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٣٢/٧/٢٥ بە ئامادەبوونی خاتوو شاناز ابراهیم احمد خانمی یەکەمی عێراق و مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و ڕاوێژکاری وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی خوێندنی ئامادەیی و پیشەیی لە وەزارەتی پەروەردەو بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان مەراسیمێکی تایبەتی ڕێکخست بە مەبەستی ڕێزلێنان لە خوێندکارە سەرکەوتووەکانی قۆناغی ١٢ ی ئامادەیی خوێندنگەی شەهید جەبار. شایانی باسە لەئەم ساڵدا دوو خوێندکاری خوێندنگەکە پلەی یەکەم و دووەمیان لەسەر ئاستی هەرێم بەدەستهێناوەو خوێندنگەکە لەلایەن ڕێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانەوە دامەزراوەو پرۆژەیەکی هاوبەشی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و ڕێکخراوی ناوبراوە.