بەمەبەستی چارەسەر کردنی گرفتەکانی بەردەم قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت بۆ ساڵی نوێ بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی بەوەکالەت سەردانی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە، 31ـی تەمووزی 2023، مامۆستا دڵشاد عومهر محەمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی كرد له بەڕێز بێستون جەبار ، بەڕێوەبەری گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی بەوەکالەت، بە هاوڕێیەتی بەڕێزان سۆران سەعید ، لێپرسراوی پارێزگاری خێزان ، هیوا سەعید ڕاوێژکاری یاسایی.
سەردانەکە بەمەبەستی ئامادەکاری بۆساڵی نوێ خوێندنی پەیمانگاکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کەمئەندامانی سلێمانی و چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم قوتابیانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە ناوەندەکانی خوێندن دابوو هەروەک هەماهەنگی هەردوو بەڕێوەبەرایەتی گشتی جەختی لەبارەوە کرایەوە.
تەوەرێکی تری گفتوگۆکان گەڕاندنەوەی ئەو موڵک و بینایانە بوون کە خاوەنداریەتی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی کارو کارو باری کۆمەڵایەتی ئێستا لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی سلێمانی خزمەتی تێدا دەکرێت.