ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٧/٣١ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرانی پەروەردەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و سەرپەرشتیارانی پەروەردەیی بنەڕەتی لەسەرجەم پەروەردەکان بەشدارییان کرد لە پانێڵێک لەژێر ناونیشانی داتای کار و چالاکییەکان لە پڕۆژەی بونیادنانی تواناکان، کە لیژنەی دڵنیایی جۆری لە یەکەی سەرپەرشتی بنەڕەتی و باخچەی منداڵانی پەروەردەی رۆژئاوا بە هاوبەشی و پاڵپشتی رێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنییەت CDO رێکخرابوو.
هاوكات لەپای هەوڵ و ماندوبونیان بۆ سەرخستنی پرۆسەی پەروەردە و فێركردن، لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا رێزلێنان بەخشرایە ژمارەیەك لە سەرپەرشتیاران و رێكخراوی ناوبراو.