ئاماده‌یی سەڵاحەدین و سۆلاڤ لە شاری سلێمانی نۆژه‌نده‌كرێته‌وه‌

رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٢٠٢٣/٨/١٧ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پێشوازییان له‌ نوێنه‌ری کۆمپانیای ڤیژن ئێجوکەیشن كرد كه‌ به‌ مه‌به‌ستی نۆژەنکردنه‌وه‌ی هەردوو ئاماده‌یی سەڵاحەدین و سۆلاڤ هاتبوون.

مه‌به‌ست له‌ سه‌ردانه‌كه‌ی كۆمپانیای ناوبراو له‌سه‌ر بڕیاری به‌رێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان بوو بۆ چۆنێتی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی هەڵسەنگاندن و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی هەردوو ئاماده‌یی سەڵاحەدین و سۆلاڤ.

کۆمپانیای ڤیژن ئێجوکەیشن لە ساڵی ٢٠١٨ دامەزراوە بەمەبەستی بەرەوپێشبردنی کەرتی پەروەردە لە هەرێمی کوردستان. کۆمپانیاکە جگە لەوەی پاڵپشتی دارایی بەردەوام بۆ چەندین زانکۆ و قوتابخانە دابین دەکات، هەروەها ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە هاریکاریکردنی قوتابخانە حکومییەکان لە ڕێگای نۆژەنکردنەوە و دابینکردنی پێداویستییەکانیان.