ئەمڕۆ شەممە بەرواری ٢٠٢٣/٨/٢٦کاتژمێر ٤ی دوانیوەڕۆ بەچاودێری بەڕێز ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم و بەئامادەبوونی بەڕێزان حەمەی حەمە سعید وەزیری ڕۆشنبیری ودکتۆر هەڤاڵ ئەبو بەکر پارێزگاری سلێمانی ومامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی وسەرۆکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی وقائیمقامی قەزای شارباژێرو بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێرو ژمارەیەک لەبەرپرسانی پەروەردەیی وحکومی وحزبی وکەسایەتی ڕۆشنبیری وهونەری ناوچەکەو شاری سلێمانی یەکەمین فێستیڤاڵی کورتە فیلمی پەروەردەیی دەستیپێکرد بە سپۆنسەری دەزگای میدیایی کوردسات وڕێکخراوی گەشەپێدانی مەدەنیەت لەهۆڵی کاکەی فەلاح لەشارۆچکەی چوارتا بەڕێوەچوو کەدووڕۆژ بەردەوام دەبێت.
بەڕێز وەزیری پەروەردە لەووتەیەکدا ئامانجی ئەم فێستیڤاڵەی خستەڕوو کە گەیاندنی پەیامی پەروەردەیە جیاوازتر بتوانین لەڕێگەی سینەماو هونەرەوە پەیامی پەروەردە بگەیەنین ودەستخۆشی لە ستافی فێستیڤاڵەکەکردو هیوای سەرکەوتنی بۆخواستن.
لەم فێستیڤاڵەدا ژمارەیەک کورتە فیلم بەشداری پێدەکرێت کەهەموویان پەروەردەیین ولەلایەن لێژنەی دادوەریەوە هەڵسەنگاندنی بۆدەکرێت ولەڕۆژی کۆتایی فێستیڤاڵەکەدا لەبەرواری ٢٠٢٣/٨/٢٧ خەڵات بەسەرفیلم وئەکتەرە سەرکەوتووەکاندا دابەشدەکرێت.