وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی تیمی پەروەردەی ڕێکخراوی ئازادبوونیان کرد

بەیانی ئەمڕۆ شەممە٢٠٢٣/٨/٢٦ بەڕێز ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی تیمی پەروەردەی ڕێکخراوی ئازادبوونیان کرد. لە کۆبونەوەیان لەگەڵ ئەندامانی ڕێکخراوەکە بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا سەبارەت بە پرۆسەو سیستمی پەروەردە، ڕاشکاوانە ڕەخنەو تێبینیەکانی خۆیان خستە بەردەم وەزیری پەروەردە لەسەر کەموکوڕییەکانی پەروەردەو فێرکردن بەڕێز وەزیری پەروەردە بە دڵێکی فراوانەوە گوێی لێگرتن و وەڵامی دانەوە بۆ زیاتر خزمەتکردن بە پرۆسەی پەروەردە. کۆبونەوەکە زیاتر لە ٤ کاتژمێری خایاندو تیمی پەروەردەی ڕێکخراوی ئازاد کە پێک هاتبوون لە ٢٥ کەس ئامادەبوون.