وەزیری پەروەردە سەردانی شارەزوور دەکات

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی٢٠٢٣/٨/٢٧ بەڕێز د.ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قەزای شارەزووریان کردوو لە لایەن قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن و بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور پێشوازیان لێکرا.

لەسەردانەکەیاندا وەزیری پەروەردە دوو قوتابخانەی بەسەرکردەوە کە لە قۆناغی نۆژەنکردنەوەدان و بەڵێنی دا کە بۆ قوتابخانەی ئالان بڕێک پارە دابین بکات تاکو بۆ ساڵی نوێی خوێندن تەواوبکرێت و سوودی لێوەربگیرێت.پاشان لەگەڵ ستافی هونەری و چالاکی وەرزشی پەروەردەی شارەزوور کۆبۆوە.

دواتر وەزیری پەروەردە بە یاوەری مامۆستا دڵشاد لەبەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزوور لەگەڵ سەرپەرشتیاران و فەرمانبەران و ژمارەیەک لە مامۆستایانی سنوورەکە کۆبۆوە باس لە ڕەوشی خوێندن وپەروەردە کرا و ڕەخنەو سەرنجەکان خرانە ڕوو، وەزیری پەروەردە وەڵامی داواکاریەکانی دایەوە و بەڵێنی پێدان کە هاوکار و پشتیوانیان دەبێت بۆ بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی پەروەردە.