ئەمڕۆ یه‌كشەممە بەرواری ٢٠٢٣/٨/٢٧ به‌ئاماده‌بونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و قائیمقامی قەزای شارباژێر و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی وه‌رزش و هونه‌ر له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و بەڕێوەبەری پەروەردەی شارباژێر و ژمارەیەک لەبەرپرسانی پەروەردەیی و حکومی و کەسایەتی ڕۆشنبیری و هونەری یەکەمین فێستیڤاڵی کورتە فیلمی پەروەردەیی كۆتایی هات.
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەووتەیەکدا ده‌ستخۆشی له رێكخه‌ران و به‌شداربوانی فێستیڤاڵ كرد و باسی گرنگی ئه‌م جۆره چالاكیانه‌ی كرد له ناوه‌نده‌كاندا بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هونه‌ری و هۆشیاركردنه‌وه‌ی قوتابیان و خوێندكاران لەڕێگای سینەماوە چەندین پەیامی پەروەردەییان پێشکەش بكرێت.
پاشان فیلمکانی فێستیڤاڵ كه (١٣) کورتە فیلمی پەروەردەیی بوون خه‌ڵات به‌سه‌ریاندا پێشكه‌ش كرا له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده‌و ڕۆشنبیری و په‌روه‌رده‌ی شارباژێڕ و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی وه‌رزش و هونه‌ری وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رێتی چالاکی هونه‌ری قوتابخانه و خوێندنگه‌کانی سلێمانی و رێکخراوی شارباژێڕ، دواتر سێ براوه به باشترینیان دیاریكرا كه لەلایەن لێژنەی دادوەریەوە هەڵسەنگاندنی بۆ كرابوو.