ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨/٨/٢٠٢٣ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا عومەر محمد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە گەڵ بەڕێوەبەری بەشەكانی ناو دیوان كۆبونەوە.
كۆبونەوەكە سەبارەت بە دەستبەكاربونی بەرێز (نەژاد عبداللە محمد) یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بە وەكالەت بوو، پاشان باس لە كێشە و گرفتە ئیداریەكان كرا و بەمەبەستی میكانیزمێك بۆ چارەسەركردنیان و زوو ڕایی كردنی مامەڵەكانیان.
پاشان لەلایەن بەڕێوەبەران و فەرمانبەرانەوە پیرۆزبایی لە یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی نوێ بە وەكالەت كراو هیوای سەركەوتنیان بۆ خواست.
لای خۆیەوە بەرێز نەژاد عبداللە محمد سوپاسی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و سەرجەم ئامادەبووانی كردو هیوای خواست بە هەموو لایەك بتوانن پڕۆسەی پەروەردە لە شارەكەدا بەرەوپێش ببەن و بەسەر گرفتو كێشەكاندا زاڵبن.