ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٣/٩/٤ كتێبی بنەماكانی پەروەردەی تایبەت پێشكەش بە مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەرێوەبەری خوێندنی نائاسایی كرا ، ئەم كتێبە لە لایەن مامۆستا بەهجەت رەحمان نوسراوە كە 1000 دانەی لە لایەن رێكخراوی مرۆڤ دۆستانەوە لێ چاپكراوەو دابەشدەكرێت بەسەر بەرێوەبەرایەتیە گشتیەكانی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەدرێتە مامۆستایانی پەروەردەی تایبەت تاكو سودی لێوەربگرن لە ناوەندەكانی خوێندندا.