ئەمڕۆ دووشهممه ٤-٩-٢٠٢٣ بەڕێز دکتۆر لەتیف ڕەشید سەرۆککۆماری عێراقی فیدراڵ سەردانی دیوانی پارێزگای سلێمانی کرد و لەلایەن د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و بە ئامادەبوونی بەڕێزان جێگری پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا دڵشاد عومهر بهرێوهبهری گشتی پهروهردهی سلێمانی و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرە گشتیەکانی سنوری پارێزگای سلێمانییەوە پێشوازی لێکرا.
لە دیدارێکدا کە زیاتر لە دوو سەعات و نیوی خایاند، بەڕێز سەرۆککۆماری عێراق، گفتوگۆ كرا سهبارهت به بارودۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان و هەنگاوەکانی بەڕێزیان بۆ سەقامگیریی و ئارامیی و یەکتر قبوڵکردن و گەڕاندنەوەی عێراق بۆ ناو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و بوژاندنەوەی ئابووریی و کولتوریی.
بەڕێزیان لە ئەرک و ڕۆڵی پارێزگاکان و باشتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان دواو بە پێزانینەوە لە ڕۆڵی پارێزگاری سلێمانی و پارێزگای سلێمانی دواو پشتیوانیی بەڕێزیانی بۆ پارێزگای سلێمانی دووپاتکردەوە.
پارێزگاری سلێمانی سوپاسی بەڕێز سەرۆککۆماری کردو سەردانەکەی بە سەردانێکی پڕ بایەخ و بەهادار باسکرد.