ئەمرۆ سێشەممە ٢٠٢٣/٩/٥ مامۆستا دڵشاد عمر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی هەردوو یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی مامۆستا عومەر محمد أمین و مامۆستا نەژاد عبداللە و بەرێوەبەری خوێندنی ناحكومی پێشوازیان لە دوو خوێندكار و دەستەی كارگێری كۆلێژی یونایتدساینسی نێودەوڵەتی كرد.
لە كۆلێژی یونایتدساینسی بنەرەتی چوارخوێندكاریان بەشداریان كردووە لە پێشبركێی ڤلیپۆ لە ووڵاتی لیتوانیا لە ٢٠٢٣/٥/١١ لە سەرئاستی جیهان بەرێوەچوو.
دوو خوێندكاریان راستەوخۆ و دوانیتریان بە رێگەی ئۆنلاین بەشداربوون لەو پێشبركێیە، خوێندكاران لانە علی عوسمان و لوین دێرین وەهاب بە پرۆژەی پرۆگرامین مەدالیای ئاڵتونیان بە دەستهێنا و خوێندكاران دیما صابر مصطفی و نما ئاریان نەجمەدین بە پرۆژەی ژینگەوكارەبا مەدالیای برۆنزیان بە دەستهێنا.
مامۆستا دڵشاد پیرۆزبایی و دەشتخۆشی لێكردن و كە بە هەوڵ و توانای خۆیان و دەستەی كارگيری كۆلێژەكەیان توانیویانە ئەوسەركەوتنە بەدەست بهێنن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.