قوتابخانەیەكی ١٨ پۆلی لە شاری سلێمانی كرایەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٩/١١بەڕێز د.ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە یاوەری مامۆستا نجم الدین علی راویژکاری وەزارەت و مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و هەردوو یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی مامۆستا عومەر محمد ئەمین و مامۆستا نەژاد عبداللە محمد و مامۆستا بەناز بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا، قوتابخانەی خواكوركی بنەرەتی كە لە ١٨ پۆل پێكهاتووە لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی كانی لە شاری سلێمانی كرایەوە.

پاشان لەسەردانەکەیاندا وەزیری پەروەردە بە یاوەری مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی بینای قوتابخانەیەكی نوێی ١٨ پۆلی بە ناوی حاجی پرشنگ كە لە لایەن خێرخوازێكەوە دروست دەكرێت بەسەر كردەوە لە سنوری پەروەردەی سلێمانی كە لە ئایندەیەكی نزیكدا كارەكانی تەواو دەبێت و دەخرێتە خزمەتی پرۆسەی پەروەردە.