سوپاس و پێزانینی گروپی خزمەت ئاڕاستەی بەڕێوەبەری گشتی دەکرێت

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٣/١٠/٢٥ نوێنەرانی گروپی خزمەت لە ناحیەی بنگرد سەردانی مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانیان کردو سوپاس و پێزانینی گروپی خزمەتیان ئاڕاستەی بەڕێوەبەری گشتی کرد لەپای بە ئەنجام گەیاندنی ئەو بەڵینانەی کە ساڵی ڕابردوو بە گروپی ناوبراوی دابوو بۆ چارەسەرکردنی بەشێک لە کەموکوڕییەکانی بواری پەروەردە لە ناحیەی بنگرد.