سلێمانی، رێزلێنان دەبەخشرێتە سێ خوێندكاری پێشبركێی (خوێندنەوەی کتێب بە زمانی عەرەبی لە وڵاتی ئیمارات)

ئەمرۆ یەكشەممە ٢٠٢٣/١١/٥ مامۆستا دڵشاد عمر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی هەردوو یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی مامۆستا عومەر محمد أمین و مامۆستا نەژاد عبداللە رێزلێنانیان بەخشیە سێ خوێندكار كە سەركەوتنیان بەدەستهێنابوو لە پێشبڕکێی خوێندنەوەی کتێب بە زمانی عەرەبی لە دوبەی.

بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی دەستخۆشی لە خوێندكار و مامۆستایان و سەرپەرشتیار كرد بۆ بەدەستهێنانی ئەم سەركەوتنە لە پێشبڕکێی خوێندنەوەی کتێب بە زمانی عەرەبی.

پێشبڕکێی خوێندنەوەی کتێب بە زمانی عەرەبی لە لایەن قوتابیان یەکێکە لە فراوانترین پڕۆژەکانی وڵاتانی عەرەبی کە لە لایەن بەرێز حاکمی دوبەی (محمد بن راشد آل مكتوم) سەرپەرشتی دەکرێت. ئەم پێشبڕکیە ئەمساڵ بە بەشداری زیاتر لە (٤٦) وڵات ئه‌نجام ده‌درێت، بۆ ساڵی خوێندنی 2022 – 2023. هەرێمی کوردستانیش وەکو ئەو وڵاتانەی کە زمانی عەرەبی زمانی سەرەکی خوێندن و قسەکردنیان نیە وەکو (جالیه‌) بەشداری کرد.

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ یەکەمجارە بەشدار دەبێت لەم پێشبڕکێیە، کە تێدا (٣٤٥) قوتابی لە نێوانیاندا ١٣٢ کوڕ ٢١٣کچ لە ١١٣ قوتابخانەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ناویان تۆمارکرا.

خوێندکارە بەشداربوەكان بەناوەکانی ( حه‌نین ایلاف تحسین و ئازیتا سمكۆ حمید و سارا سۆران كریم ) قوتابی پارێزگای سلێمانی کە بە سەرپەرشتی ( ژیان صالح) سەرپەرشتیار دەست نیشان کرابوو لەسنووری پارێزگای سلێمانی توانیان سەرکەوتن بەدەست بهێنن بە هاوکاری سەرجەم مامۆستایانی زمانی عەرەبی لەقوتابخانەکانی قوتابیان سەرپەرشتی دەکران توانیان ببن بە یەکەمەکانی سەر ئاستی هەرێم و بەشداری پێشبڕکێی جیهانی بکەن لە دوبەی.