ئەمرۆ یەكشەممە بەرواری ١٢-١١-٢٠٢٣ مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبونی مامۆستا نەژاد عەبدوڵا یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی لەگەڵ نوێنەرانی خوێندكارانی پۆلی 12 كۆبونەوە.
لەكۆبونەوەكەدا سەرەتا نوێنەرانی خوێندكاران داواكاری و ناڕەزایەتیەكانیان خستەروو، پاشان بەرێوەبەری گشتی میكانیزمی پرۆسە و پلانی پەروەردەی بۆ رونكردنەوەو بەڵێنی ئەوەی پێدان داواكاریەكانیان بخاتە بەردەستی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە لە كاتی كردنەوەی دەوام كە خوێندكاران بە گشتی زەرەرمەند نەبن لە پرۆسەی پەروەردە.