بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ نوێنەرانی سێكتەری پەروەردە لە رێكخراوی یونسێف كۆبونەوە

ئەمرۆ یەكشەممە ٢٠٢٣/١٢/٣ مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبونی بەرێوەبەری ژمێریاری و پلاندانانی دیوان لەگەڵ نوێنەرانی سێكتەری پەروەردە لە رێكخراوی یونسێف كۆبونەوە سەبارەت بە كاروچالاكیەكانی رێكخراوی یونسێف لە پارێزگای سلێمانی و ئەو پێداویستیانەی كە پێویستن بۆ پرۆسەی خوێندن و دانانی پلانی پێنج ساڵی داهاتوو.