کتێبی بنەما سەرەکییەکانی ئەرشیفی نیشتمانی باشووری کوردستان پێشکەش بە بەڕێوەبەری گشتی کرا

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٣/١٢/٥ مامۆستا دلشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەڕێز جەزا ئەحمەد قادر شارەزا لەبواری ئەرشیف و زانستی کتێبخانە کرد. ناوبراو لەسەردانەکەیدا کتێبی بنەما سەرەکییەکانی ئەرشیفی نیشتمانی باشووری کوردستان پێشکەش بە بەڕێوەبەری گشتی کرد کە لەسەر ئەرکی زانکۆی سلێمانی بە زمانی کوردی و عەرەبی چاپ کراوە.

ئەم کتێبەو هاوشێوەکانی زەمینەیەکی گونجاو دروست دەکەن بۆ ئاشنابوون لە وردەکاری پۆلێنی بابەتی بۆ ئەرشیف و بەڵگەنامە.

شایەنی باسە بەڕێز جەزا ئەحمەد قادر ساڵی ١٩٦٩ لەناوچەی قەرەداغی پارێزگای سلێمانی لەدایک بووە، بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی مستنصریە – کۆلێژی ئاداب – بەشی کتێبخانەو زانیاریەکان وەرگرتوە. هەروەها لە ناوخۆو دەرەوەی هەرێمی کوردستان بەشداری لە چەندین خول کردوە وەک مامۆستا بەشداری دەیان خولی وتنەوەی وانەکانی کتێبخانە کردوە بۆ هەریەک لە وەزارەتەکانی پەروەردە و ڕۆشنبیری و خوێندنی باڵا و شارەوانی.