ئەمرۆ یەكشەممە ٢٠٢٤/١/٧ مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی دیوان لەگەڵ بەرێز (جەیمز كارانجە) بەرێوەبەری نوێی ئۆفیسی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران لە سلێمانی و (گیلدز) بەرێوەبەری سەنتەری پاراستن لە رێكخراوەكەدا كۆبونەوە.
لەكۆبونەوەكەدا سەرەتا بەرێوەبەری گشتی پیرۆزبایی لە بەرێزیان كرد بەبۆنەی دەست بەكاربونیانەوە لەم پۆستە نوێیەدا، دواتر گفتوگۆ كرا سەبارەت بە كاروچالاكییەکانی رێكخراوەكە لە سلێمانی و هەردوولا تەئكیدیان كردەوە لە گرنگی بەرەوپێشچوونی پەیوەندیەكان و خزمەتكردن لە بەرژەوەندی كەرتی پەروەردە و تایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی.