پارێزگاری سلێمانی سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەكات

ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٤/١/٨ مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبونی هەردوو یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی پێشوازیان لە بەرێزان د.هەڤال ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و هەردوو جێگری پارێزگار بەرێز ئەحمەد عەلی و بەرێز شاهۆ عوسمان كرد.

لە سەردانەكەیدا بەرێز پارێزگاری سلێمانی پشتیوانی لە بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردە دەكات بە كردنەوەی قوتابخانە و خوێندنگاكان وە هاوكات لەگەڵ ماف و داوا رەواكانی مامۆستایان و فەرمانبەرانە.

هەروەها داوا لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی دڵسۆز دەكات لەبەر بەرژەوەندی خوێندكاران و قوتابیان دەرگای قوتابخانەكان بكەنەوەو بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لە خوێندنی ئەمساڵ و بەردەوام دەبین لە پشتیوانی داوا ڕەواكانتان.

لەكۆتایدا بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سوپاسی پاڵپشتی بەردەوامی بۆ كەرتی پەروەردە كرد و داوای كرد كە بەو دڵسۆزییە بەردەوام بێت.