گرێبەستی بە ئەرشیف کردنی قوتابخانە کۆنەکانی شاری سلێمانی واژۆ کرا

لە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی وەزارەتی پەروەردە، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئەمڕۆ سێ شەممە 2024/1/9 مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی لێپرسراوانی گرێبەستەکان و ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان لەگەڵ نوێنەرانی ڕێکخراوی Family Search گرێبەستی بەدیجیتاڵکردنی دۆکۆمێنتی بەئەرشیف کردنی قوتابخانە کۆنەکانی شاری سلێمانی تا ساڵی 1975 واژۆکرا.

بەمەبەستی جێبەجێ کردنی ئەم پرۆژەیە ڕێکخراوی ناوبراو بۆ دەستپێکردنی کارەکانیان لەگەڵ بەڕێوەبەرێتی مۆزەخانەی پەروەردەیی کارەکان دەکەن.

بەڕێوەبەری گشتی هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.