ئەمرۆ دووشەممە ١٥-١-٢٠٢٤ لە چوارچێوەی كارەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ قوتابیان و خوێندكارانی پەنابەر و ئاوارەی ناوخۆ و خانەخوێ، بەڕێوەبەرێتی پلاندانانی پەروەردەیی لەگەڵا رێكخراوەكانی هاوكاری پەروەردەیی كۆبونەوە.
لە كۆبونەوەكەدا باس لە پلانی ساڵی نوێی بەڕێوەبەرێتی پلاندانان و رێكخراوەكان كرا لە بواری پەروەردەدا و هەردوولا بەلێنی بەردەوامی كارو چالاكیەكانیان دا لە بواری پەروەردەدا و بۆ خزمەتكردنی قوتابیان و خوێًندكارانی سنورەكە.
هەروەها ئاماژە بە كاریگەریە نەرێنیەكانی بایكۆت درا لە سنورەكەدا و باس لە پلانی بەدیل كرا لەو بارەیەوە.