ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٤/١/٢٩مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەرپرسی دۆسیەی پەنابەران لە پلاندانانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ بەرێزان (جان نیکۆلاس بیوس) نوێنەری تایبەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران لە عێراق و (جەیمز كارانجە) بەرێوەبەری نوێی ئۆفیسی رێکخراوەکە لە سلێمانی و (گیلدز) بەرێوەبەری سەنتەری پاراستنی رێکخراوەکە و نوێنەرانی رێکخراوەکە لە سلێمانی كۆبونەوە.
لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆ كرا سەبارەت بە كاروچالاكییەکانی رێكخراوەكە لە سلێمانی و دروستکردن و فراوانکردنی ژمارەیەک قوتابخانە لەلایەن رێکخراوەکەوە وەک هاوکاری و بەرەوپێشبردنی سیاسەتی تێکەڵکردنی قوتابیانی پەنابەر لەگەڵ قوتابخانەکانی خانەخوێ.
هەردوولا جەختیان كردەوە لە گرنگی بەرەوپێشچوونی پەیوەندییەکان و خزمەتكردن لە بەرژەوەندی كەرتی پەروەردە و بە تایبەت لە سنوری پارێزگای سلێمانی.
![](https://suliparwarda.com/wp-content/uploads/2024/01/423133116_784144703742569_1627435368855516642_n-1024x683.jpg)
![](https://suliparwarda.com/wp-content/uploads/2024/01/423225224_784144773742562_1966036024928157431_n-1024x683.jpg)
![](https://suliparwarda.com/wp-content/uploads/2024/01/423236594_784144750409231_1100353043847559951_n-1024x683.jpg)
![](https://suliparwarda.com/wp-content/uploads/2024/01/423315177_784144720409234_3078957825612797547_n-1024x683.jpg)