نوێنەرانی قوتابیان و خوێندكارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی سەردانی بەرێوەبەری گشتیان كرد

پاش ئەوەی دوێنێ ٢٩ی ١ ی ٢٠٢٤ ژمارەیەك قوتابی و خوێندكاری قۆناغی ١٢ی ئامادەیی كۆنگرەییەكی رۆژنامەوانییان سازدا و چەند داواكارییەكیان ئاراستەی وەزاەتی پەروەردە كرد،

ئەمرۆ ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ مامۆستا دڵشاد عمر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ نوێنەرانی قوتابیان و خوێندكارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی كۆبۆوە  و چەند داواكارییەكیان بە یاداشتنامە پێشكەش بە بەرێوەبەری گشتی كرد.

بەرێوەبەری گشتی یاداشتەكەیان دەنێرت بۆ وەزاەتی پەروەردە و پشتگیری لە داواكارییەكانیان دەكات

.