پرسە

بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە پرسەو ماتەمینی خۆمان ڕادەگەیەنین بەهۆی کۆچی دوایی خوێندکار ( لەوەند کاروان) قوتابی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی لە قوتابخانەی چەقڵاوای بنەڕەتی، داواکارین لە خوای گەورە ئارامی بە خۆشەویستانی ببەخشێت و ڕۆحی پاکی شاد بێت، دواناخۆشی بنەماڵەکەیان بێت.

هاوکات بۆ ڕای گشتی ڕوون دەکەینەوە کە بە پێی ڕاپۆرتی پزیشکی دادوەری دەرکەوت کە کۆچی دوایی قوتابی ئازیزمان بەهۆی غازی سۆپاوە نەبووە بەڵکو هۆکاری نەخۆشی بووە.

هیوادارین ڕاگەیاندنەکان جارێکی تر ورد بن لە بڵاوکردنەوەی بەڵگەکان کە هەمووانیان تووشی دڵەڕاوکێ و دوودڵی کرد.