بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێوەبەری گشتی سەردانی بنەماڵەی جوانەمەرگ خوێندکار کاکە لەوەندی كرد.

بەمەبەستی گەیاندنی هاوخەمی و سەرخۆشی بە بنەماڵەی کۆچکردوو خوێندکار (کاکە لەوەند) ئەمڕۆ سێ شەممە ٦ی ٢ی ٢٠٢٤ مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە نوێنەرایەتی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەیاوەری هەردوو یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی مامۆستا عمر محمد امین و مامۆستا نەژاد عبداللە سەردانی ماڵی بەڕێز کاک کاروان باوکی جوانەمەرگ کاکە لەوەندیان کرد و هاوخەمی خۆیان دەربڕی بۆ بنەماڵەکەیان کە خوای گەورە سەبوری و ئارامی بە کەسوکارو خزمانی ببەخشێت.

کاکە لەوەندی جوانەمەرگ، قوتابی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی، لە ڕۆژی ٤ی ٢ی ٢٠٢٤ لە خوێندنگەی چەقلاوەی بنەڕەتی سەر بە بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات لەناو پۆلەکەیدا گیانی لەدەستدا.

دواتر بەڕێوەبەری گشتی لەگەڵ یاوەرانی سەردانی خوێندنگەی چەقلاوەی بنەڕەتیان کرد و سوپاس و دەستخۆشیان لەو مامۆستایەو دەستەی کارگێڕی کرد کە بە شێوەیەکی دروست مامەڵەیان لەگەڵ ڕوداوەکەدا کردوە.