کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە ئەنجامدرا

سێشەممە ؛ ٢٧ی شووباتی ٢٠٢٤ ؛ دیوانی وەزارەت:

🔹ئەنجامدانی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزارەتی پەروەردە بە ئامادەبوونی بریکاری وەزارەت و راوێژکاران و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەکانی دیوانی وەزارەت و پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان .

دوو تەوەر گفتوگۆ کران و بریاری پێویست لەبارەیانەوە درا:

١- هەموارکردنەوەی ساڵنامەی خوێندن.

٢- پەسەندکردنی ڕەشنووسی پەیکەری وەزارەتی پەروەردە.

٣- کۆنفرانسی سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی.

🔸 لەگرنگترتین بڕیارەکانی کۆبوونەوەی ئەمڕۆ :

🟨 یەکەم : پێدانی دەسەڵات بە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەکانی(سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و ڕاپەڕین) بۆ هەموارکردنەوەی ساڵنامەی تایبەت بە پۆلە ناکۆتاکان بۆ ئەو قوتابخانانەی کەخوێندنیان درەنگ دەستپێکردەوە.

🟩 دووەم : (٧ی ٥ تا ١٤ی ٥ )تاقیکردنەوەی نیشتیمانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتییە (( خولی یەکەم )) بە شێوەی تاقیکردنەوەی نیشتمانی بۆ هەموو قوتابیان و ئەو بابەتانەی داواکراون بۆیان دیاری کراوە. هەروەها خولی دووەم لە (٢٨ی ٥ تا ٤ی ٦) ئەنجامدەدرێت.

🟪 سێیەم : لە (٢٣ی ٦ تا ١۷ی ٧) ، تاقیکرنەوەی وەزاری ( بەکالۆریا)ی پۆلی ١٢ ی ئامادەیی بۆ هەموو قوتابیان وخوێندکاران (( خولی یەکەم)) ئەنجامدەدرێت ، لە هەفتەیەک دوو تاقیکردنەوە. هەروەها خولی دووەم لە( ١٧ی ٨ تا ٤ی ٩ )ئەنجامدەدرێت ، بۆ سوودی قوتابیان بریارماندا تاقیکردنەوەی خولی دووەم ڕۆژە نا ڕۆژێک بێت ، کە ساڵانی رابردوو هەموو ڕۆژێک بوو.

🟦 چوارەم : تاقیکردنەوەی پۆلە ناکۆتاکان لەوناوەندانەی خوێندنی حکومی و ناحکومی ( هەموو کوردستان ) کە لەگەڵ ساڵنامەی وەزارەت دەوامیان کردوە لە ١٣ی ٩ ، بەمجۆرە دەبێت :

🔲 هەڵسەنگاندنی بازنەی یەکەم پۆلی ١ و ٢ و ٣ ی بنەڕەتی ، لە سێ رۆژ ئەنجامدەدرێت کە بریتین لە ٢٩ و ٣٠ی مانگی نیسان و ٢ی مانگی ئایار .

🔲 تاقیکردنەوەکانی پۆلە ناکۆتاکان ( ٤ و ٥ و ٦ و ٧ و ٨ ی بنەڕەتی ) و ( ١٠ و ١١ی ئامادەییەکان ) لە ٤ی مانگی ٥ ( ئایار) دەستپێدەکات بۆ خولی یەکەم و لە ١٣ی مانگی ٥ کۆتایی دێت ، هەروەها خولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٢٦ی ٥ دەستپێدەکات و لە ٤ ی ٦ کۆتایی دێت.

🟥پێنجەم : تاقیکردنەوەی وەرزی دووەمی پۆلی ١٢ی ئامادەیی و ٩ ی بنەرەتی وەک خۆی دەمێنێتەوە و لە ١٤ ی ٤ دەستپێدەکات بۆ ئەو ناوەندانەی خويندن کە ڕەچاوی ساڵنامەی وەزارەتی پەروەردەیان کردوە.

🟫 شەشەم : ئەو ناوەندانەی خوێندن کەلە ١٣ ی ٩ دەوامیان کردوە لە ١١ ی ٣ تا ٢٣ ی ٣ پشوویان دەبێت و ٢٤ ی ٣ دەست دەکەنەوە بە دەوام ، قوتابخانە نێودەوڵەتیەکانیش پابەندن بە ساڵنامەی خوێندنی خۆیان کە پێشکەشی وەزارەتی پەروەردەیان کردوە.

⬜️حەوتەم : رۆژی یەکشەممە ٣ ی ٣ کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی ئەنجامدەدرێت بۆ ئەوەی ئامادەسازیی بکرێت لە هاوینی ئەمساڵ کۆنفرانسی سەرپەرشتیاریی پەروەردەیی ئەنجامبدرێت بۆ زیاتر دەوڵەمەند کردنی بەرنامەی بونیادنانی تواناکان.

🟧هەشتەم : ڕەشنووسی پەیکەری نوێی کارگێریی وەزارەت پەسەندکرا.

ئالان حەمەسەعید

وەزیری پەروەردە

۲۷ی۲ی۲۰۲٤