ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٨ی ٢ی ٢٠٢٤ بە ئامادەبونی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ بەڕێزان کاک شڤان، کاک مەروان و کاک دابان لە نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبونەوەیەک ئەنجامدرا کە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی پەروەردەی هەڵەبجە و ڕاپەڕین و گەرمیان و بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان و بەڕێوەبەرانی ژمێریاری لە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکان ئامادە بوون، گفتوگۆ کرا سەبارەت بە پرۆژەی هەژماری من لەلایەن نوێنەرانی نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند ڕێنماییەک خرانە ڕوو بۆئەوەی بە زوترین کات ئەم پرۆژەیە لە ناوچەکە دەست پێبکات.