ئەمرۆ 22/7/2018 لە بەڕێوەبەرایەتی گەنجینەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی پرۆسەی دابەشكردنی كتێبی نوێ بۆ وەرزی خوێندنی (2018-2019) دەستیپێكردو بە پێی خشتەیەك پێش دەسپێكردنی وەرزی نوێی خوێندن كتێبی نوێی وانەكان دەگاتە هەموو خوێندنگاو قوتابخانەكان.
( نوعمان عوسمان مەحمود) بەڕێوەبەری گەنجینەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە سایتی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، بەپێی ئەو ئامارەی ئاراستەی وەزارەتی پەروەدەیان كردبوو، شەش ملیۆن كتێبی نوێ بۆ پەروەردەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و پەروەردەكانی هەڵەبجەو گەرمیان و خوێندنی كوردی لەكەركوك دابینكراوەو بۆ ئەمساڵی خوێندن ( %80 بۆ100%)ی كتێبەكانی بەدەستی خوێندكاران و قوتابیان نوێ دەبن.