ئەمڕۆ 23/7/2018، مامۆستا پەروین ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری قوتابخانەو خوێندنگا ناحكومیەكان، خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە مامۆستا (ئەكرەم سەعید) سەرپەرشتیاری پسیۆڕی پەروەردەی شێوەكاری خانەنشینكراو، كە سەرەڕای خانەنشینكردنی، بەردەوامە لە خزمەتكردنی بواری پەروەردەو سەرپەرشتیكردنی مامۆستایانی هونەری سەرجەم باخچەكانی منداڵانی ناحكومی لە سنوری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ ساڵی خوێندنی 2017- 2018، بە شێوەی خۆبەخش و بێبەرامبەر.
جێگری بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لێكرد بۆ ئەو خزمەتە زۆرەی كردوویەتی لە ساڵانی مامۆستایی و سەرپەرشتیاری و تەنانەت دوای خانەنشینبوونیشی و هیوای خواست لەشساغ و تەمەن درێژ بێت و نموونەی زۆربێت بۆ خزمەتكردنی پەروەردەو فێركردن.