ئێوارەی ئەمڕۆ 23/7/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە ئامادەبوونی مامۆستا پەروین ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەرانی خوێندنی پیشەیی و راگەیاندن و بەدواداچوون، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی، پێشوازیكرد لە وەفدێكی رێكخراوی (یونیسێف) ە پێكهاتبوو لە بەڕێزان ونگانی گریس تاولۆ بەڕێوەبەری بەشی پەروەردە لە ئۆفیسی بەغدای رێكخراوەكەو نەورۆز عبدالرحمن بەرپرسی بەشی پەروەردە لە ئۆفیسی هەولێرو عومەر وەهاب بەرپرسی بەشی پەروەردە لە رێكخراوی (یونیسێف).
لە كۆبوونەوەیەكدا باس لە هەماهەنگی نێوان بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و رێكخراوی (یونیسێف) كرا لە بواری پەروەردەو خوێندندا، وە چۆنیەتی بەشداریكردنی رێكخراوەكە لە پڕۆژەكانی كەرتی پەروەردە لە پارێزگای سلێمانی.
هەروەها چەند پرسێكی پەروەردەیی گفتوگۆی لەبارەوەكرا.