ئەمڕۆ 24/7/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، سەردانی یەكەی چالاكی هونەری پەروەردەی رۆژئاواو بەڕێوەبەرێتی باخچەكان و بەڕێوەبەرێتی پڕۆگرامەكانی كرد.
لەو سەردانانەدا بەڕێوەبەری گشتی لەكەڵ بەڕێوەبەرو فەرمانبەران كۆبووەوەو باس لە پلان وئیشوكارەكان و چۆنیەتی دەوامكردن كرا.