ئەمڕۆ 25/7/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، لەكەڵ وەفدێكی رێكخراوی (ریچ) كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكەدا كە ژمارەیەك لە بەڕێوەبەری بەشەكانی ناو دیوان ئامادەی بوون، باس لە كارو چالاكی رێكخراوەكە كرا لە بواری پەروەردەو فێركردن لە سنووری پارێزگای سلێمانی و چۆنیەتی هەماهەنگی و هاوكاری نێوان رێكخراوەكەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ باشتر بەڕێوەچوونی كارەكان.