بینای قوتابخانەی (زەكیە سام ئاغا) بەسەركرایەوە

ئەمڕۆ 26/7/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە یاوەری مامۆستا نازدار ئەحمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات و بەڕێوەبەری راگەیاندن، سەردانی بینای قوتابخانەی (زەكیە سام ئاغا)یان كرد لە سلێمانی كە لە قۆناغی تەواوبووندایەو لەلایەن جەلال عومەر سام ئاغاوە پێشوازییان لێكرا، كە قوتابخانەكە لەسەر ئەركی بەڕێزیان و بنەماڵەكەی دروستدەكرێت و پێشكەش بە كەرتی پەروەردە دەكرێت.
بەڕێوەبەری گشتی سوپاسی بەڕێز جەلال عومەر سام ئاغاو بنەماڵەكەی كرد بۆ خەمخۆرییان بۆ كەرتی پەروەردەو هیوای خواست نموونەیان زۆربێت.
قوتابخانەی 12 پۆلی (زەكیە سام ئاغا) لەسەر ئەركی جەلال عومەر سام ئاغاو بنەماڵەكەی دروستدەكرێت و بودجەی پڕۆژەكە 550 هەزار دۆلارەو لە رۆژی 10/7/2017 وە كاری تێدا دەكرێت و ماوەی تەواوكردنی پڕۆژەكەش 300 رۆژەو ئێستا كارەكانی لە قۆناغی كۆتاییدایە.