بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی ده‌كات

ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٤/١٥ مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە بەرێز عمیدی هاتووچۆ ئاسۆ محمد امین بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی كرد.

مەبەست لە سەردانەكە بۆ هەماهەنگی زیاتر لە پێناو سەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندكاران و مامۆستایان و فەرمانبەران لەبەردەم ناوەندەكانی خوێندندا بوو، هەروەها هەندێ لیژنە هەیە بۆ هۆشیاركردنەوەو ناساندنی یاسا و رێنماییەكان و هێماكانی هاتوچۆ كە چالاك بكرێن لە نێوان هەردوو بەرێوەبەرایەتی ناوبراودا.

پاشان گفتوگۆكرا كرا سەبارەت بە دانانی بەربەست (تاسە) لە دەوروبەری ئەو ناوەندانەی خوێندندا كە پێویستن بۆ سەلامەتی قوتابیان و خوێندكاران، كە بە هەماهەنگی هەردوولا دیاری دەكرێت، كە بە نوسراوی ژمارە (٦٥٦٢) لە ٢٠٢٤/٤/٧ ئاراستەمان كردووە بەمەبەستی جێ بەجێ كردنی.