لە ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەوە

لەچوارچێوەی هەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ بەرێوەچوونی تاقیکردنەوەی نیشتیمانی و تاقیکردنەوە گشتییەکان ، تیمی وەزارەت لەگەڵ دامەزراوەکانی ئاسایش و پۆلیس ئامادەسازیی دەکات بۆ ڕوبەڕوکردنەوەی هەموو ئەو تۆمەتبارانەی لە رێگای سۆشیال میدیاوە دەیانەوێت قوتابیان و خوێندکاران فریوبدەن . بۆئەو مەبەستەش ئەم پەیجەی کە لەوێنەکەدا هەیە داوای یاسایی لەسەر تۆمارکراو لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە لەسەر سکاڵای وەزارەتمان دەستگیرکران. وەزارەتی پەروەردە داوا لە قوتابیان و خوێندکاران دەکات بەهەموو جۆرێک دووربن لەو فریودانانە و بێ ئەنجامن ، هەروەها هەر کەسێکیش ئەو کارانە بکات هاوشێوەی ساڵانی ڕابردوو بەتایبەت ساڵی پار ڕووبەڕوی یاسای دەکەینەوە تەنانەت پاش تەواوبوونی پرۆسەی تاقیکردنەوەکانیش بێت.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
٢٠ی نیسانی ٢٠٢٤