ئەمرۆ یەكشەممە بەرواری ٢١-٤-٢٠٢٤ مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبونی مامۆستا نەژاد عەبدوڵا یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی لەگەڵ لێپرسراوی بەش و سەرپەرشتیارانی پەروەردەی تایبەت لە بەرێوەبەرێتی پەروەردەی كەرخی سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی بەغداد كۆبونەوە.
مەبەست لە سەردانەكەیان بۆ ئاڵوگۆری زانیاری و سود وەرگرتن بوو لە یەكتر بۆ خزمەتكردنی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت.