ئەمرۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٤/٢٩ به ئاماده‌بونی د.هەڤال ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی و مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عومەر محەمەد ئەمین یاریده‌ده‌ری بەڕێوەبەری گشتی و مامۆستا بـەنـاز رەمـەزان بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوای سلێمانی و خاتو سارا سه‌ڵاحه‌دین مسته‌فا به‌رێوه‌به‌ری رێگه‌پێدراوی دامه‌زراوه‌ی ڤیژن ئێجیوکەیشن دوای نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌كه‌وه به فه‌رمی كرایه‌وه‌و خرایه خزمه‌تی قوتابیان و خوێندكاران.
لە بەرامبەردا مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه له‌م نۆژهنكردنهوهیهدا دوو قوتابخانه سوودمه‌ندبوون لێی كه به‌سه‌ر دوو ده‌وامی به‌یانیان و نیوه‌ڕواندا دابه‌ش بوون، ئه‌وانیش بریتین له قوتابخانه‌ی ئاماده‌یی سۆلاڤی كچان و قوتابخانه‌ی (خاتوو زین) بنه‌ره‌تی كچانه، پاشان سوپاسی دامه‌زراوه‌ی ڤیژن ئێجیوکەیشنی کرد، لە بەردەوامی و خەمخۆری بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی ناوەندەکانی خوێندن له سنوره‌كه.
نۆژه‌نكردنه‌وه‌كه سه‌رجه‌م پێداویستیه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه‌كه‌ی له‌خۆگرتووه، گۆرینی سه‌رجه‌م ده‌رگا و په‌نجه‌ره‌كانیان بۆ ماده‌ی ئه‌له‌منیۆمی كوالێتی به‌رز و بۆیاغی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی قوتابخانه‌كه و چاره‌سه‌ركردنی سه‌رجه‌م درز و شكانێكی بیناكه و دابینكردنی ئامێره‌كانی ساردكه‌ره‌وه‌و گه‌رمكه‌ره‌وه‌و دابینكردنی قه‌نه‌فه و پێداویستیه‌كان و كورسی و مێزی قوتابیان و مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و زیادكردنی سه‌وزایی له‌ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی قوتابخانه.