ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٤/٤/٣٠ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشداریکرد لە سێیەم وۆرک شۆپی پێداچوونەوە و نوێکردنەوەی پڕۆگرامەکانی باخچەی منداڵان كە لە شاری سلێمانی بەڕێوەچوو بە سەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا حسن سەرتیپ جاف بەڕێوەبەری گشتی پڕۆگرامەکان لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ستافی ڕێکخراوی منداڵپارێزی جیهان ئامادەکرابوو .
خاتوو نەرمین حسین بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و پسپۆڕانی پەروەردەیی و بەڕێوەبەرانی پڕۆگرامەکانی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان و ئیدارە سەربەخۆکان ئامادەبوون.
بەشداربووان سەرنج و تێبینیەکانیان خستە ڕوو گفتوگۆ کرا دەربارەی ئامادەکارییەکان لەگۆڕین و نوێکردنەوەی پڕۆگرامەکانی باخچەی منداڵان.
لە هەوڵەکانی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەم مەبەستە دوو وۆرک شۆپی تر لە شارەکانی هەولێر و دهۆک ئەنجامدراوە.
لەكۆتایدا پێویستە بگوترێ كە باردۆخی باخچەی منداڵان وەك رۆڵێكی زۆر گرنگ لە كۆمەڵگا و پەروەردەی نەوەكانی داهاتوودا گرنگییەكی تایبەتی هەیە.