ئەمرۆ یەك شەممە ٥-٥-٢٠٢٤، مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشوازی لە نوێنەری رێكخراوی (IVY) ی یابانی كرد.
مەبەست لە سەردانەكە زیاتر بۆ هەماهەنگی هەردوولابوو كە رێكخراوی (IVY) ی یابانی بەنیازن چەند قوتابخانەیەك لە سنوری پەروەردەی سلێمانی نۆژەنبكەنەوە، هەروەها داوای ناو و شوێنی ئەو ناوەندانەی خوێندنیان كرد بە هۆكاری جیاجیا زیانیان پێ گەیشتووە بەمەبەستی نۆژەنكردنەوەو خزمەتكردن بە پرۆسەی پەروەردە لە سنوری پارێزگای سلێمانی.