ئەمرۆ یەك شەممە ٥-٥-٢٠٢٤، مامۆستا دڵشاد عومەر بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەرێوەبەری پلاندانانی پەروەردەیی دیوان لەگەڵ بەرێز نیكۆڵ بەرێوەبەری ئۆفیسی هەولێری كەرتی پەروەردەی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری پەنابەران و ئەبشیر احمد بەرێوەبەری پەیوەندیەكانی رێكخراو لە عێراق و (گیلدز) بەرێوەبەری سەنتەری پاراستن لە رێكخراوەكەدا كۆبونەوە.
لەكۆبونەوەكەدا سەبارەت بە كاروچالاكییەکانی رێكخراوەكە و رەوشی پەنابەرانی سوری و هاتوچۆكردنی قوتابیان و خوێندنكاران كرا بۆ ناوەندەكانی خوێندن و دەستگەیشتنیان بە خوێندن لە سنوری پارێزگای سلێمانی.