ژمارەیەک لە قوتابخانە و خوێندنگەکان ڕێزلێنانیان پێبەخشرا

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٥/٦ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پرۆگرامەکان و لێپرسراوی تاقیگەکان لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان ژمارەیەک لە ناوەندەکانی خوێندن لە بەرامبەر ئەرک و ماندووبوونیان و خزمەتکردنیان بە پرۆسەی پەروەردەو بایەخدان بە تاقیگەی قوتابخانەو خوێندنگەکانیان ڕێزلێنانیان پێبەخشرا.

لە دوای هەڵسەنگاندنیان لەلایەن لیژنەی هەڵسەنگاندنی تاقیگەکانەوە پلەی نایابیان وەرگرتووە، کە گرنگیان بە تاقیگەکانیان داوە بۆ وانەی پراکتیکی و ئەنجامدانی ئەو بابەتانەی کە پێویستە لەناو تاقیگەدا ئەنجام بدرێت.

مامۆستا دڵشاد عمر دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو مامۆستایان و ستافی کارگێڕی قوتابخانەو خوێندنگەکان کرد کە هەمیشە پشتگیری و هاوکاریان دەکات بۆ زیاتر پێشخستنی تاقیگەکان وە هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.