بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سوپاس و پێزانینی پێبەخشرا

ئەمڕۆ چوار شەممە ٨ی ٥ی ٢٠٢٤ بەڕێوەبەری ئامادەیی (ئارژین) ی کچان بەناوی مامۆستایان و ستافی کارگێڕی و خوێندکارانەوە سوپاس و پێزانینی بەخشییە مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەپای هاوکاری گرنگیدان بە ئاستی خوێندنگەکەیان و وە کارەکانی ڕەنگدانەوەی لە سەر خوێندکاران و خوێندنگەکە هەبووە ، زۆر سوپاسی هەوڵ و ماندوبوونیان کردو هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.