ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٥/١٣ بە ئامادەبونى بەڕێز بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانى مامۆستا دڵشاد عمر کۆبونەوەى دەورى لەنێوان بەڕێوەبەرێتى پلاندانانى پەروەردەیی سلێمانى و ژمارەیەک رێکخراوى چالاکى بوارى پەروەردە ئەنجامدرا.
لە کۆبونەوەکەدا کە بەڕێز مامۆستا عمر یاریدەدەرى بەڕێوەبەرى گشتى پەروەردەى سلێمانیش بەشداربوو، بەوردى تیشک خرایە سەر ئیشوکارى رێکخراوەکان کە لە بوارى پەروەردە کاردەکەن و هەماهەنگن لەگەڵ بەڕێوەبەرێتى پلاندانانى پەروەردەیی. هاوکات جەخت لەسەر هەماهەنگى و هاوکارى زیاترى نێوان هەردوولا کرایەوە.