وەزیری پەروەردە پرۆژەیەكی دروستکردنی قوتابخانەیەكی ١٨ پۆلی لە سەیدسادق بەسەردەكاتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٤/٥/١٣ بە ئامادەبونی بەرێز “ئالان حەمە سەعید ساڵح”وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قەزای سەیدسادقیان كرد بۆ بەسەركردنەوەی پرۆژەیەكی خێرخوازی كە دروستکردنی قوتابخانەی ١٨ پۆلی بوو بە ناوی (سامان جاف) کە لەلایەن سەرمایەدار بەڕێز سامان عمر علی دروست دەکرێت و لەلایەن نوسینگەی ڤیو گروپ بۆ ڕاوێژکاری ئەندازیاری سەرپەرشتی دەکرێت، لە ئێستادا لە ٧٥٪ کارەکانی تەواو بووەو بە تەواوبونی ژمارەیەکی زۆر لە قوتابی و خوێندکاری سنوری قەزاكە لێی سودمەند دەبن و خزمەتێكی زۆری پرۆسەی پەروەردە دەكات.

قوتابخانەكه بەدیزاینێکی نوێ و هاوچەرخ و بەكارهێنانی تەكنەلۆژیا و سیستەمی ساردی و گەرمی و پاراستنی بیناكە بە باشترین مەوادی كوالێتی بەرز و تەواوی پێداویستییەکانی ناویەوە دەخرێتە خزمەتی خوێندکاران و یەکێک دەبێت لە قوتابخانە نموونەیەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و یەکەم جارە لەو سنوورەدا لەو شێوازە دروست بکرێت.